پردی دوو نھۆمی(طابقين) لە بەغدا *ئەم پردە لەسەر ڕوباری دیجلە لە بەغدا دروستکراوە و ناوچەی دۆرە و کەرادە بەیکتر دەبەستێتەوە لە ناوڕاستی ساڵی ١٩٩١ دەست بە پرۆژەکە کرا و لە کۆتای ١٩٩٢ تەواو بوو واتا تەواوی پرۆژەکە ١٥ مانگی خایاند و خودی پردەکە ٣٥٠ مەترە وھەردوو دیوی پردەکەش واتا دیوی کەرادە و ناوچەی دۆرە شەقامێکی بەرزە و بەستراوە بە پردەکە و درێژیکەی ٥کم درێژە و لە چوارچیوەی پرۆژەکە بوو *پردەکە دوو نھۆمە و بەسەر ھەردوو نھۆمەکە ئوتومبێل ھاتوچۆ دەکات *ئەوەی ئەم پردە لەگەل پردەکانی دیکەی عێراق جیادەکاتەوە ئەوەیە ئەم پردە ھەم لە ئەندازیاری و ھەم لە پارە و ھەم کەرەستە بەتەواوی عێراقی بوو و پشت بە ھیچ کۆمپانیا و توانایەکی بیانی نەبەسترا بۆ دروستکردنی *حسێن کامل سەرپەرشتیاری گشتی پرۆژەکە بوو کاتێک لێیان پرسی کولفەی ئەم پردە چەنە.؟؟ لە وەڵامدا ووتی (تەنھا دوو باندی وەرەقە و یەک جلیکان حبری تێچووە) واتا پارەکە خۆمان دروستمان کردوە و کەرەستەکانیش ھین خۆمان بووە و ئەندازیارەکانیش خۆماڵیین *٨٩٤٦٠ جار پشکنینی سەلامەتی بۆ کرا ....کاتێکش کە تەواو بوو...