پردی دوو نھۆمی(طابقين) لە بەغدا
*ئەم پردە لەسەر ڕوباری دیجلە لە بەغدا دروستکراوە و ناوچەی دۆرە و کەرادە بەیکتر دەبەستێتەوە لە ناوڕاستی ساڵی ١٩٩١ دەست بە پرۆژەکە کرا و لە کۆتای ١٩٩٢ تەواو بوو واتا تەواوی پرۆژەکە ١٥ مانگی خایاند و خودی پردەکە ٣٥٠ مەترە وھەردوو دیوی پردەکەش واتا دیوی کەرادە و ناوچەی دۆرە شەقامێکی بەرزە و بەستراوە بە پردەکە و درێژیکەی ٥کم درێژە و لە چوارچیوەی پرۆژەکە بوو
*پردەکە دوو نھۆمە و بەسەر ھەردوو نھۆمەکە ئوتومبێل ھاتوچۆ دەکات
*ئەوەی ئەم پردە لەگەل پردەکانی دیکەی عێراق جیادەکاتەوە ئەوەیە ئەم پردە ھەم لە ئەندازیاری و ھەم لە پارە و ھەم کەرەستە بەتەواوی عێراقی بوو و پشت بە ھیچ کۆمپانیا و توانایەکی بیانی نەبەسترا بۆ دروستکردنی
*حسێن کامل سەرپەرشتیاری گشتی پرۆژەکە بوو کاتێک لێیان پرسی کولفەی ئەم پردە چەنە.؟؟ لە وەڵامدا ووتی (تەنھا دوو باندی وەرەقە و یەک جلیکان حبری تێچووە) واتا پارەکە خۆمان دروستمان کردوە و کەرەستەکانیش ھین خۆمان بووە و ئەندازیارەکانیش خۆماڵیین
*٨٩٤٦٠ جار پشکنینی سەلامەتی بۆ کرا ....کاتێکش کە تەواو بوو حسێن کامل بە فەرمانی دیکتاتۆر سەدام حوسێن فەرمانی کرد بە ئەندازیارانی پرۆژەکە بچنە نھۆمی خواروو بوەستن لە ژێر پردەکە و بەسەر نھۆمی سەروش ١٥ گەڵابەی پڕ لە چەو و لم بەسەر پردەکە تێپەری تا کە ڕوخا بروخێت بەسەر ئەندازیارەکاندا و ئەگەرش نەروخا ئەوە پردەکە بەڕوی ھاوڵاتیاندا بکرێتەوە .
*ئەندازیاری گشتی پرۆژەکە ئەندازیاری عێراقی (عەبدولئەمە حسون ماجد )بوو خۆی و ئەندازیارە یاریدەدەرەکانی چوون وەستان و بە دڵنیای ئەوەی کە ناروخیت ئامادەبوون .ئەوەبوو نەروخا و پرۆژەکەیان سەرکەوتوو بوو
*پردەکە لە ساڵی ٢٠٠٣ بەشی سەرەوەی داخرا بەبیانوی حالەتی ئەمنی چونکە دیویکی دەروانیتە سەر کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار و دیوەکەی دیکەش بەسەر ماڵی عەمار حەکیم....بەڵام عادل عەبدولمەھدی فەرمانی کرد کە بە تەواوی بکریتەوە
تێبینی . حسين كامل زاوای دیکتاتۆر سەدام حوسین بوو و ڕەغدەی کچە گەورەی سەدامی لابوو ....وەزیری تەصنیع عەسکری بوو لە سەردەمی دیکتاتۆر سەدام....بە فەرمانی سەدامیش لە ١٩٩٦ کوژر

Comments
Post a Comment