جياوازی نێوان ئیره‌یی و دڵپیسی چييه؟
ئايا ئیره‌كردن و دڵپیسی نه‌خۆشين؟
ئايا پياوان دڵپیسی و ئیره‌يان زياتره ياخود ژنه‌كان؟
هۆكاره‌كانی ئیره‌ی هاوسه‌ران چين؟
چۆن چاره‌سه‌ری دڵپیسی ده‌كرێت؟
دڵپیسی و ئیره‌كردن، دووچه‌مكن زۆرجار بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌كار ده‌هێنرێن، به‌لام چه‌مكی دڵپیسی به‌شێوه‌يه‌كی باوتر، له‌ناو خه‌ڵكيدا به‌كارده‌هێنرێت. دڵپیسی و ئیره‌كرن، هه‌ستێكی خودا كردی ناوه‌كيه، به‌شێوه‌يه‌كی سروشتی و رێژه‌يی له ناخی مرۆڤ بوونی هه‌يه، واته گومان و ترس و له‌ده‌ستدان و گرنگی پێنه‌دان له رووي هه‌ست و سۆز و خۆشه‌ويستی ئه‌و كه‌سه‌يه، كه به‌لای كه‌سێكه‌وه خۆشه‌ويسته.
ئیره‌كردن تا ئه‌و ئاسته‌ی له‌سنوری خۆی ده‌رنه‌چێت شتێكی سروشتییه، به‌ڵام كاتێك گه‌يشته ئاستی داگيركردنی كه‌سايه‌تی و دروستبوونی گومانێكی زۆر و دانانی سانسۆرێكی به‌هێز له‌سه‌ر جوڵه و هه‌ست و سۆز و په‌يوه‌نديه‌كانی خۆشه‌ويسته‌كه، ئه‌وكات ئیره و دڵپیسیه‌كه ده‌بێته نه‌خۆشي و پێوستی به‌چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
ئه‌و كه‌سه‌ی ئیره و دڵپیسی زۆری هه‌يه هه‌رده‌م له دڵه‌راوكێدا ده‌ژيت، له‌ناو گومانی مه‌ترسيداردا ده‌ژيت، زۆربه‌ی كات وه‌ها بير ده‌كاته‌وه و گومان ده‌بات خيانه‌تی لێده‌كرێت، به‌خه‌ياڵ خيانه‌ت و په‌يوه‌ندی ناشه‌رعی هاوسه‌ره‌كه‌ی دێته به‌رچاو، بۆيه گومانی له هه‌موو جووڵه و هه‌ڵسوكه‌وت و په‌يوه‌نديه‌كی هاوسه‌ره‌كه‌يه‌تی، زۆرجار ئه‌و گومانه‌ش ده‌بێته هۆی دروستبوونی شه‌ڕ و پشێوی و ئاڵۆزی، هه‌ندێ جاريش ده‌گاته ئاستی ناخۆش.
رێژه‌ی ئیره‌یی و دڵپیسی ژنان یان پياوان زیاتره؟
ئه‌وه‌ی رێژه‌ی دڵپیسی نێوان ژن و پياو جيا ده‌كاته‌وه جۆری په‌روه‌رده و بونيادی كه‌سايه‌تيه‌كانيانه، ئه‌گه‌رنا ره‌گه‌ز هيچ په‌يوه‌نديه‌كی به ئاستی دڵپیسی و ئیره‌كردنه‌وه نييه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ بوونی دڵپیسی و ئیره‌كردنه‌كان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ جۆری په‌روه‌رده، كه‌لتور، ژينگه‌ی كۆمه‌ڵايه‌تی و خێزانی هه‌ر كه‌سێك، له‌هه‌ندێ بارودۆخيشدا هه‌ندێ ره‌فتار و جوڵه و په‌يوه‌ندی يه‌كێك له هاوسه‌ره‌كان ده‌بێته مايه‌ی گومان و سه‌رهه‌ڵدانی دڵپیسی و ئیره‌ي هاوسه‌ره‌كه‌ی له هه‌ندێ خێزان پياوه‌كه ده‌ناڵينێت به‌ده‌ست زۆری ئیره و دڵپیسی ژنه‌كه‌ی، له هه‌ندێ خێزانيش ژنه‌كه توانای جوڵه‌ی لێده‌برێت به‌هۆی زۆري دڵپیسی و ئیره‌ی پياوه‌كه‌ی.
هۆكاره‌كانی ئیره‌كردن و دڵپیسی نيوان هاوسه‌ره‌كان چين؟
هه‌ندێ هۆكار هه‌ن ده‌بنه هۆي دروست بووني جۆري ئیره‌ي و دڵپیسی وه‌ك نه‌خۆشيه‌ك، هۆكاره‌كانيش بريتين له :
هه‌ستكردن به كه‌می، بێتوانایی و باوه‌ر به‌خۆنه‌بوون: ئه‌مه زۆر كات به‌هۆی بێخولقی و نه‌بوونی كه‌شێكی ئارام و ژينگه‌يه‌كی خوازراوی خێزانییه‌وه ده‌بێت، بۆيه يه‌كێك له هاوسه‌ره‌كان تووشي بێهيزی و دڵته‌نگی ده‌كات، ئه‌مه كارده‌كاته سه‌ر دابه‌زينی هێزی په‌یوه‌ندی نێوانیان، لێره‌وه ئیره‌یكرن و دڵپیسیه‌كه‌ی به‌هێز تر ده‌بێت، پێی وايه كه‌سێكی تر كۆنتڕۆڵی سۆزی هاوسه‌ره‌كه‌ی كردووه، هه‌ست و سۆزی هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆلای خۆی راكێشاوه.
زۆرجار يه‌كێك له هاوسه‌ره‌كان به‌ته‌مه‌ن تره له هاوسه‌ره‌كه‌ی، بۆيه گوماني زۆری بۆ دروست ده‌بێت، پێی وايه هاوسه‌ره‌كه‌ی پێی رازی نابێت، بۆيه هه‌رده‌م له‌بيری ئه‌وه دايه، وا هه‌ستده‌كات خۆشه‌ويستی هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات، پێی وايه ره‌نگه هاوسه‌ره‌كه‌ی مه‌يلی خۆشه‌ويستی بدات به كه‌سێكی تر، بۆيه هه‌موو جوڵه‌يه‌كی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌خاته ژێر چاودێری خۆی، دڵپیسیه‌كی زۆری بۆ دروست ده‌بێت به‌رامبه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی.
هه‌ستكردن به‌ترس؛ زۆر هاوسه‌ر هه‌ست به‌ترسێكی زۆری به‌بێ هۆ ده‌كات، هه‌رده‌م له ترس و گوماندا ده‌ژين، هه‌رده‌م خه‌ياڵيان بۆ ئه‌وه ده‌چێت رۆژێك له رۆژان هاوسه‌ره‌كه‌يان وازیان لێبهێنێت دڵی بداته يه‌كێكی تر.
هه‌ر كات يه‌كێك له هاوسه‌ره‌كان له پێشتر كارێكی به‌دره‌وشتی و خيانه‌تی خيزانی كردبێت، ئه‌مه متمانه ناهێڵێت له نيوانيان، بۆيه هه‌رده‌م هاوسه‌ره‌كه‌ی له گومان و دڵه‌راوكێدا ده‌ژيت، له كۆتايی تووشی ئیره و دڵپیسی به‌هێز ده‌بێت.
چۆن چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی دڵپیسی و ئیره ده‌كرێت؟
پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی دڵپیسی و ئیره‌كردن پرۆسه‌يه‌كی قورس و گرانه، پێوستی به كاتێكی زۆر و ئيراده‌يه‌كی به‌هێزی گۆرانكاری و قه‌ناعه‌ت پێكردن هه‌يه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه دان نانێت به‌بووني ئه‌و نيشانه و تايبه‌تمه‌نديانه‌ی كه نه‌خۆشێك هه‌يه‌تی، هه‌ر بۆيه چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌و كه‌سانه زۆر گرانه، به‌ڵام مه‌حاڵيش نييه، ده‌كرێت پشت به چه‌ند ريگايه‌ك ببه‌سترێـت له چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی دڵپیسی، به‌كورتی ريگاكان بريتين له:
چاره‌سه‌ری به ده‌رمان: ئه‌م چاره‌سه‌رییه له‌لای پزیشكی ده‌روونی ده‌كرێـت به‌ده‌رمان.
چاره‌سه‌ری ده‌روونی و ره‌فتاری: ئه‌م چاره‌سه‌رییه‌ش له‌لای ده‌روونناسان، رێنماییكارانی ده‌روونی و خێزانی و پسپۆڕانی ده‌روونی ده‌كرێت، كه هاوكار ده‌بن له دانانی به‌رنامه‌ی باش، به شێوه‌یه‌كی هه‌نگاو به‌هه‌نگاو.
تێبینی/ ده‌كرێت دڵپیسی و ئیره‌یی ئاست و قۆناغی هه‌بێت، بۆیه‌م ئه‌م بابه‌ته ته‌نیا باس له‌و كه‌سانه‌یه كه ئاستی كێشه‌كه‌یان زۆر به‌رزه و چۆته ریزی نه‌خۆشی

Comments
Post a Comment