ژیاننامەی هونەرمەندی کۆچکردوو ئازاد خانەقینی


ژیاننامەی هونەرمەندی کۆچکردوو ئازاد خانەقینی

ڕەنگ میدیا 

ئازاد وەهاب عەبدولڕەحمان ناسراو بەئازاد خانەقینی، ساڵی 1958 لەگەرەكی پاڵاوتگەی ئەڵوەند لەخانەقین لەدایكبووە، خوێندنی سەرەتایی لەقوتابخانەی ئەڵوەند تەواوكردووە،

لەدەستپێكردنەوەی خوێندنی كوردی لەناوەندیی 11ی ئازار قۆناغیی ناوەندیی تەواو كردووە، ئامادەیی كشتوكاڵی لەقەزای خاڵس-ی پارێزگای دیالە تەواوكردووە.

ساڵی 1980 بووە بەپێشمەرگە لەخڕی ناوزەنگ، لەژیانی پێشمەرگایەتی بەشداری زۆر بۆنە و ئاهەنگی كردووە بەسروودی نیشتمانی و نەتەوەیی.

ئەندامی دامەزرێنەری تیپی مۆسیقای شەهید كارزان بووە لەشاخ، یەكەمین بەرهەمی سروودی نیشتمانیی لەگەل تیپی شەهید كارزان تۆماركردووە، لەوانە: دەبا فاشییەكان بزانن، ئەی كوردینە، كەڵكی قەیوان.

هەرووەها بەهاوكاریی لەگەل هونەرمەند شوان كابان هەردوو سروودی ( لێرە ناڕۆم، ئاسوودەبن)ی تۆماركردووە، هەر لەوكاتەشدا چەندین گۆرانی فۆلكلۆری ناوچەی كرماشان-ی تۆماركردووە و بۆتە ئەندامی یەكێتی هونەرمەندانی كوردستان- كۆمیتەی شاخ.

پاش ئەنفال چۆتە ئێران و درێژەی بەكاری پێشمەرگایەتی داوە، یەكێك بووە لە هەڵسوڕاوانی پێكهێنانی یەكەم فیستیڤاڵی هەڵەبجە لەسەقز، لەسەرەتای راپەڕیندا برەوی زیاتری بەژیانی هونەری داوە، لەساڵی 1991 بەدواوە چەندین بەرهەمی دیار و نازازەی تۆماركردووە، لەوانە: بڕۆبڕۆ، ئەی شەهید .. و هتد) ساڵی 1993 لەگەڵ رۆژنامەنووس پەیمان عێزەدین چۆتە ژیانی هاوسەرییەوە و خاوەنی دووكچە بەناوەكانی (رازبار و زنە).

لەمانگی 4/1999 قەسیدەی (وەرزەئاڵەكانی عەدەم)ی شاعیر جەمال غەمباری كردە بەرهەمێكی نوێ.

ئەندامی دامەزرێنەری گروپ موزیكی ( هۆرە) بوو، دواكاریشی بەڕێوەبەری كارگێڕی و دارایی دەزگای شەهیدانی شۆڕشی نوێ بوو.

رۆژی 1/5/2006 پاش نەخۆشییەكی سەخت لەنەخۆشخانەی بوژانەوەی دڵ لەسلێمانی كۆچی دوایی كرد

.

Comments

Post a Comment

Popular posts from this blog

هۆنراوەیەک بۆ سلێمانی