بەشێک لە ئەرشیفی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان PUK TV
بەشێک لە ئەرشیفی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان PUK TV
لە 11 / 9 / 1991 یەکەمین پەخشی تەلەفزیۆنی کوردی بەناوی PUK TV دەستی بەپەخش کرد
کاتژمێر 6 ی ئێوارە پەخشی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان PUK و تەلەفزیۆنی خاک و ئازادی و زەحمەت کێشان دەکرایەوە
تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان
ستۆدیۆی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان لەساڵی 1998
یەکەم پەخشی تەلە فزیۆنی کوردی کەبە کەناڵی دایک ناوی دەهێنرێت
لۆگۆی کەناڵەکە PUK بوو
بەشێک لەبیرەوەریەکانی ئەم کەناڵە
وەک یادەوەریەک بەشێک لە بەرنامەکانی ئەم کەناڵەتان بەبیر بینەرەکانی دەهێنینەوە
سەعات 6 کردنەوەی پەخش پاشان کورتەیەک لەقورئانی پیرۆز و پاشان ماوەی منداڵان و دواتر کورتەی هەواڵەکان دواتر بەرنامەی ئەم کاتەتان باش هەمو شەوانێکی هەینی بەرنامەی کەشکۆڵ کەدواتر ناوی گۆڕدرا بەبەرنامەی هەمەڕەنگ
کاتژمێر 12 ی شەو پەخشیان کۆتایی پێ دەهات
کاتژمێر 6 کردنەوەی پەخش بەسروودی مەشخەڵان
کاتژمێر 5 : 6 دەقیقە کورتەیەک لەقورئانی پیرۆز
کاتژمێر 15 : 6 دەقیقەی ئێوارە بەرنامەی ماوەی منداڵان
کاتژمێر 7 کورتەی هەواڵەکان و ئاگاداریەکان
کاتژمێر 8 هەواڵەکان
کاتژمێر 15 : 10 دەقیقەی شەو دوابابەتی شەو فیلمی بیانی
بەشێک لەبەرنامە کانی ئەوکاتەی تەلەفزیۆنی PUK گەلی کوردستان
ماوەی منداڵان
بەرنامەی تەوار
بەرنامەی هەمەڕەنگ
بەرنامەی ژیانەوەی کوردستان
بەرنامەی ڕێبەری پێشمەرگە
بەرنامەی ئەم کاتەتان باش
بەرنامەی تەندروستی
بەرنامەی دۆسیەی هەفتە
بەرنامەی گوڵە ئەستێرە
بەرنامەی ئاوێزە
بەرنامەی سینەما
بەرنامەی شەهیدان
بەشێک لەبێژەرەکانی کەناڵەکە
نەوروز محمد
شێخ جەمال
عادل عزیز
بورهان حاجی علی
هێرۆ عزیز
بەناز عومەر
زریان مەحمود
سۆزان ئەنوەر
تێبینی وەک بەبیرهێنانەوە دو فیلمی کارتۆنی کەزۆرترین بینەری هەبوو یادگاریەکی زۆر شیرینە
فیلم کارتۆنی گورگە سپی و فیلم کارتۆنی عدنان وەلینا
.

Comments
Post a Comment