ژیاننامەی هونەرمەندی کۆچکردوو ئازاد خانەقینی
ژیاننامەی هونەرمەندی کۆچکردوو ئازاد خانەقینی ڕەنگ میدیا ئازاد وەهاب عەبدولڕەحمان ناسراو بەئازاد خانەقینی، ساڵی 1958 لەگەرەكی پاڵاوتگەی ئەڵوەند لەخانەقین لەدایكبووە، خوێندنی سەرەتایی لەقوتابخانەی ئەڵوەند تەواوكردووە، لەدەستپێكردنەوەی خوێندنی كوردی لەناوەندیی 11ی ئازار قۆناغیی ناوەندیی تەواو كردووە، ئامادەیی كشتوكاڵی لەقەزای خاڵس-ی پارێزگای دیالە تەواوكردووە. ساڵی 1980 بووە بەپێشمەرگە لەخڕی ناوزەنگ، لەژیانی پێشمەرگایەتی بەشداری زۆر بۆنە و ئاهەنگی كردووە بەسروودی نیشتمانی و نەتەوەیی. ئەندامی دامەزرێنەری تیپی مۆسیقای شەهید كارزان بووە لەشاخ، یەكەمین بەرهەمی سروودی نیشتمانیی لەگەل تیپی شەهید كارزان تۆماركردووە، لەوانە: دەبا فاشییەكان بزانن، ئەی كوردینە، كەڵكی قەیوان. هەرووەها بەهاوكاریی لەگەل هونەرمەند شوان كابان هەردوو سروودی ( لێرە ناڕۆم، ئاسوودەبن)ی تۆماركردووە، هەر لەوكاتەشدا چەندین گۆرانی فۆلكلۆری ناوچەی كرماشان-ی تۆماركردووە و بۆتە ئەندامی یەكێتی هونەرمەندانی كوردستان- كۆمیتەی شاخ. پاش ئەنفال چۆتە ئێران و درێژەی بەكاری پێشمەرگایەتی داوە، یەكێك بوو...

Comments
Post a Comment