لە ئەلبومی بیرەوەریەکانی ساڵی 1997 بەشێک لەبیرەوەریەکانی تەلەفزیۆنی سۆشیالیست کەناڵی لۆکاڵی
تەلەفزیۆنی سۆشیالیست کەلۆگۆی کەناڵەکه S بوو لەساڵەکانی 1997 و 1998 یەکێک لەکەناڵە لۆکاڵیەکانی ئەوساڵانەبوو کەلەو ساڵانەدا زۆرترین بینەری هەبوو یەکێک بوو لەو تەلەفزیۆنانەی چەندین بەرنامەی خۆشی پڕ یادگاری هەبوو
یەکێک لەخۆشترین بەرنامەکانی ئەم کەناڵە بەرنامەی زەنگ بوو کە عیرفان وەستا محمد کە نازناوی حەمە دەمبڵی هەبوو ڕۆڵی سەرەکی و کۆمیدی دەگێڕا لەم بەرنامە کۆمیدیەدا کەزۆرترین خەڵکی لەدەوری خۆی کۆدە کردەوە
کەناڵی لۆکاڵی S هەمو ڕۆژێک کاتژێر 6 ی ئێورە پەخشی بەرنامەکانی دەستپێدەکردو کاتژمێر 12 ی شەو پەخشیان کۆتایی پێ دەهات
بەرنامەکانی ئەم تەلەفزیۆنە لۆکاڵیە بەرنامەی جۆراو جۆربون لەگەڵ هەواڵ و ماوەی منداڵان و دۆاتریش فیلمی بیانی
.

Comments
Post a Comment