کورد‌و مێژووی دروستبونی
کورد‌و مێژوی دروستبونی
ڕەنگ میدیا
كورد یه‌كێكه له‌و گه‌لانه‌ی له‌ته‌نیشت عه‌ره‌ب و تورك و فارسه‌وه ژیاوه، كه‌وتووه‌ته رۆژئاوای كیشوه‌ری ئاسیا. كه‌وتووه‌ته ناوچه شاخاوییه‌كانه‌وه كه هاوسێی چوار وڵاته له‌وانه: رۆژهه‌ڵاتی توركیا‌و رۆژئاوای ئێران و باكوری عیراق و سوریا.
وشه‌ی كورد گوزارشت له‌مانای جیاجیا ده‌كات، له‌وانه له‌سه‌رده‌می مه‌سیحیه‌كانداو تائێستاش به‌و مانایه دێت كه گه‌لێكن كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییان هه‌یه‌و زمانێكی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بووه بۆ ئاخاوتن، به‌ڵام كه‌می گرنگیدان به‌م لایه‌نه‌ی مێژووی كورد بووه‌ته هۆی ئاڵۆزبوونی تێگه‌یشتن له‌گه‌لی كورد‌و فه‌رامۆشكردنی مێژووه‌كه‌ی.
گه‌لی كورد زمانێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه كه سامانی نه‌ته‌وه‌ی كورده. نه‌ك وه‌كو هه‌ندێك له‌قه‌ڵه‌مگۆڕانی مێژوو ده‌ڵێن: زمانی كوردی لقێكه له‌زمانی فارسی كه هیچ به‌ڵگه‌یان نییه، ته‌نها دژایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی كورد نه‌بێت. زۆرێك له‌مێژوونووسانیش ده‌ڵێن: زمانی كوردی له‌هۆزه‌كانی كوردی زاگرۆس ماوه‌ته‌وه وه‌كو زمانی: (لۆلۆ، كاشی، سوباری، گوتی)، ئه‌م هۆزانه كه‌مێك زمانیان جیاوازی هه‌یه، به‌ڵام له‌ڕه‌گه‌زدا یه‌ك زمان بوون ئه‌ویش زمانی كوردی بووه.
كه‌لتووری نه‌ته‌وه‌یی كورد یه‌كێكه له‌و لایه‌نه‌ی كه كوردی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند بووه‌و پشتاوپشت ماوه‌ته‌وه بۆ نه‌وه‌كانی دوای خۆی، له‌ڕێی گێڕانه‌وه‌كان و مێژوونووسه‌كان. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش نابێت ئه‌وه له‌بیربكه‌ین كه كوردستانی گه‌وره به‌لانكه‌ی له‌دایكبوونی زۆربه‌ی ئایینه كۆنه‌كان داده‌نرێت، له‌وانه مه‌سیحیه‌ت و زه‌رده‌شت و ئیسلام و...هتد.
كورد تائێستا زه‌وییه‌كی سنورداری تایبه‌ت به‌خۆی بۆ دیارینه‌كراوه كه پێی بناسرێت، به‌شێك له‌زه‌وییه‌كانی كه‌وتووه‌ته توركیا‌و ئێران و عیراق و سوریا، عیراق یه‌كێكه له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی به‌ڕه‌سمی دانی به‌كورد دا ناوه به‌ناوی هه‌رێمی كوردستان.
كوردستان له‌ڕووی جوگرافییه‌وه ده‌كرێت دابه‌ش بكرێته‌سه‌ر دوو ناوچه‌ی سه‌ره‌كی: ناوچه ده‌شتاییه‌كان و ناوچه شاخاوییه‌كان كه له‌نێوانیشیاندا ناوچه‌ی زۆرگ و گردۆڵكه‌یی هه‌یه. ئه‌مه‌ش وایكردووه ناوچه‌یه‌كی گونجاوبێت بۆ كشتوكاڵكردن و به‌رهه‌مه سروشتییه‌كان. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌نده به‌كۆمه‌ڵێك شوێنی مێژووی كه به‌ڵگه‌ی بوونی ژیانی نه‌ته‌وه‌یی كورده له‌ناوچه‌كه‌داو جێماوه دێرینه‌كان سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌کانن
.
Comments
Post a Comment