کورتەباسێک لەسەرژیاننامەی هونەرمەند ئەحمەد کایا
کورتەباسێک لەسەر ژیاننامەی هونەرمەندی کۆچکردو ئەحمد کایا
هونەرمەندی گەورە ئەحمد کایا له ساڵی 1957 ی زایینی له شاری ماڵاتیای تورکیا له بنه‌ماڵیکی به ره‌چه‌ڵه‌ک کورد له دایکبوو. کایا هه‌ر له سه‌رده‌می لاوه‌تیدا به هۆی باروودۆخی ناله‌بارو هه‌ژاری، به خه‌یاڵی دۆزینه‌وه‌ی جیهانێکی جیاواز، ده‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی رووی کرده ئه‌سته‌مبووڵ. باوکی کایا له پێشه‌نگایه‌کی ماشێن‌دا کارگه‌ری ده‌کردوو ماشینی ده‌شوشت، کایا به دیتنی ئه‌م دیمه‌نه سه‌رنج راکێشانه به‌ڵێنی به‌خوی ده‌دا که گه وره‌بوو ماشینێک بۆ باوکی بکرێ. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و ئاواته‌ی ئه‌حمه‌د کایا هه‌رگیز وه‌دی نه‌هاتوو باوکی به‌زوویی کۆچی دوایی کرد.
هونه‌رمه‌ندی کورد ئه‌حمه‌د کایا، له مانگی مارتی ساڵی 1999 له شاری ئیستانبووڵ و له کۆبوونه‌وه‌یه‌ک دا که زۆر ڕۆژنامه‌وانیش تێیدا ئاماده بوون، گوتبووی،
من ده‌مهه‌وێ به زمانی کوردی گۆرانی بڵێمه‌وه. کایا هه‌روه‌ها گوتبووی، من له ته‌له‌ڤیزیۆنێک ده‌گه‌ڕێم که کلیپی گۆرانی کوردی بڵاوبکاته‌وه.
له‌و بهینه دا ژماره‌یه‌ک له‌و هونه‌رمه‌ده تورکانه‌ی که ڕه‌قیان له‌و قسه‌ی ئه‌حمه‌د کایا هه‌ستابوو، خۆیان ڕانه‌گرت و هێرشیان کرده سه‌ری و ئه‌حمه‌د کایایان وه‌ک خایین به ناو کرد !
کایا که ڕووبه‌ڕووی هێرش و گوشار هاتبۆوه، دواتر ناچار بوو که بچێته وڵاتی فه‌ڕانسه و له شاری پاریس نیشته جێ ده‌بێت.
ئه‌حمه‌د کایا به هۆی کولتوری بن پێ خستن و شۆڤێنیزم، له وڵات و ئه‌وینه‌کانی دوور ده‌که‌وێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و له ناو دڵی خۆی دا توانیبووی خۆشه‌ویستی و بیره‌وه‌ری وڵات ڕابگرێت و هه‌ر به هۆی ئێش و ئازاری ئه‌و ئه‌وینه‌شه‌وه، له ڕۆژی 16 نۆڤامبری ساڵی 2000 دا دڵی ده‌وستێت و ژیانی له ده‌ست ده‌دات و بەیەکجاری ماڵئاوایی لەدونیا دەکات ئێستا گۆڕه‌كه‌ی له شاری پاریسە٫
Comments
Post a Comment