ژیانی ئەم دونیایە لەنێوان خەیاڵ و ڕاستیدا 


چەند دونیایەکی ئاڵۆزە هەرکەسێک دەدوێنێت دونیایەک خەم لەدڵ و دەرونیدا هەیە  بەڵام زۆر جار ڕووخسارێکی ساختە دەنوێنین ئەوەش بۆلەبیربردنەوەی خەمەکانمان یان لەبەرئەوەی دەوروبەرمان هەست بەم دونیا خەمە نەکەن کەلەدڵ و دەرونماندا کڵپەئەکات ناخمان دەسوتێنێ دەرونمان دەهەژێنێت 


بۆیە هیچ کات ڕوخسارمان وێنەی ناخمان ناکات لەواقیعدا و لەڕوخسارە شاراوەکەی جەستەماندا دونیایەکی تاڵ و پڕ ئازار دەبینین و هیچ کات هەست بە ئارامی ناکەین زۆر ترین کات لەبونی خۆمان و هاتنمان بۆنێو ئەم دونیا تاڵ و بێ ئەنجامەدا سەرقاڵمان دەکات و هەندێک جاریش دەگەینە لوتکەی بێزاری و نائومێدی و ڕەشبینی لەژیاندا 


لەڕووخسارەکەی تری ژیانماندا بەخەیاڵ دونیایەکی خۆش و جوانمان بونیاد ناوە و لەباوەش کردن بەسامان و ماڵی دونیادا قسورناکەین وەک ئەوەی بڵێین ئەم جیهانە کۆتایی نیەو ئێمەش بونمان هەمیشەییە 


بەڵام لەواقعیدا هەمومان لەسەرئەوە کۆکێن کەلەدونیایەکی کاتی و بێ ئامان و زەماندا دەژین و دواجار هەمومان ئەم جیهانە جێدەهێڵین و نەوە بەدوای نەوە ماڵئاوایی لەم جیهانەکاتیەدەکەین 

Xabat Karem

Comments

Popular posts from this blog

ژیاننامەی هونەرمەندی کۆچکردوو ئازاد خانەقینی

هۆنراوەیەک بۆ سلێمانی