وڵاتی قەزاو قەدەر ڕۆژێک بێ کەتنێک یان کارەساتێک تێناپەڕێنێت

ووڵاتی قەزاو قەدەر ڕۆژێک بێ کەتنێک یان کارەساتێک تێناپەڕێنێت
هیچ ڕۆژێک لەم ووڵاتەدا بێ ڕوودانی کەتنێک یان کارەساتێکی قێزەون تێناپەڕێت و ڕۆژنیە هەواڵی کارەساتەکانی ڕۆژانەی نێو ئەم ووڵاتە نەمان باتە دونیایەکی پڕلە خەفەت و بێزاری و هیچ کات دەرونمان ئارام نیە هەمو شەوڕۆژێک لەچاوەڕوانی ڕووداوێکی نەخوازراوداین و یان دەچینەوە فیسبوک تابزانیین چی شتێکی نوێ لەم ووڵاتە ڕویداوە
هەمیشەلەجەنگێکی دەرونی خراپدا ژیان دەگوزەرێنین دودڵی و ڕاڕایی دڵە ڕاوکێ باری دەرونی هەمومانی تێکداوە بەجۆرێک سەرقاڵی کردوین ئاگام لەساڵ و مانگ و هەفتەو ڕۆژ نەماوە
ڕاستیەکەی ئەوەیە ئەم ووڵاتە ووڵاتی قەزاو قەدەرەو شوێنێک نیە بۆیان ئەگەرچی بۆهەندێک کەسی باڵادەست و دەستڕۆیشتوو بوەتە سەرچاوەی دارایی و خۆدەوڵەمەندکردن و ژین ژیان و کەیف سەفاو و خۆشگوزەرانی
Comments
Post a Comment