Get link Facebook X Pinterest Email Other Apps - March 18, 2020 دەتوانیت ڕاستەوخۆ موبایلەکەت پەیوەست بکەیت بەتیڤیەکەتانەوە ئەگەر تیڤیەکە سمارت بێت بەبێ بەکارهێانی ئەنتەرنێت یان ڕەبت یان هیچ بەرنامەیەک ڕاستەوخۆ مۆبایلەکەت پەیوەست دەکەیت بەتیڤیەکەتەوە بەکوالێتی فول HD . Get link Facebook X Pinterest Email Other Apps Comments
ژیاننامەی هونەرمەندی کۆچکردوو ئازاد خانەقینی - March 19, 2020 ژیاننامەی هونەرمەندی کۆچکردوو ئازاد خانەقینی ڕەنگ میدیا ئازاد وەهاب عەبدولڕەحمان ناسراو بەئازاد خانەقینی، ساڵی 1958 لەگەرەكی پاڵاوتگەی ئەڵوەند لەخانەقین لەدایكبووە، خوێندنی سەرەتایی لەقوتابخانەی ئەڵوەند تەواوكردووە، لەدەستپێكردنەوەی خوێندنی كوردی لەناوەندیی 11ی ئازار قۆناغیی ناوەندیی تەواو كردووە، ئامادەیی كشتوكاڵی لەقەزای خاڵس-ی پارێزگای دیالە تەواوكردووە. ساڵی 1980 بووە بەپێشمەرگە لەخڕی ناوزەنگ، لەژیانی پێشمەرگایەتی بەشداری زۆر بۆنە و ئاهەنگی كردووە بەسروودی نیشتمانی و نەتەوەیی. ئەندامی دامەزرێنەری تیپی مۆسیقای شەهید كارزان بووە لەشاخ، یەكەمین بەرهەمی سروودی نیشتمانیی لەگەل تیپی شەهید كارزان تۆماركردووە، لەوانە: دەبا فاشییەكان بزانن، ئەی كوردینە، كەڵكی قەیوان. هەرووەها بەهاوكاریی لەگەل هونەرمەند شوان كابان هەردوو سروودی ( لێرە ناڕۆم، ئاسوودەبن)ی تۆماركردووە، هەر لەوكاتەشدا چەندین گۆرانی فۆلكلۆری ناوچەی كرماشان-ی تۆماركردووە و بۆتە ئەندامی یەكێتی هونەرمەندانی كوردستان- كۆمیتەی شاخ. پاش ئەنفال چۆتە ئێران و درێژەی بەكاری پێشمەرگایەتی داوە، یەكێك بوو... Read more
- March 24, 2020 جياوازی نێوان ئیره‌یی و دڵپیسی چييه؟ ئايا ئیره‌كردن و دڵپیسی نه‌خۆشين؟ ئايا پياوان دڵپیسی و ئیرهيان زياتره ياخود ژنه‌كان؟ هۆكاره‌كانی ئیره‌ی هاوسه‌ران چين؟ چۆن چاره‌سه‌ری دڵپیسی ده‌كرێت؟ دڵپیسی و ئیره‌كردن، دووچهمكن زۆرجار بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌كار ده‌هێنرێن، به‌لام چه‌مكی دڵپیسی به‌شێوه‌يه‌كی باوتر، له‌ناو خه‌ڵكيدا به‌كارده‌هێنرێت. دڵپیسی و ئیرهكرن، هه‌ستێكی خودا كردی ناوه‌كيه، به‌شێوه‌يه‌كی سروشتی و رێژه‌يی له ناخی مرۆڤ بوونی هه‌يه، واته گومان و ترس و له‌ده‌ستدان و گرنگی پێنه‌دان له رووي هه‌ست و سۆز و خۆشه‌ويستی ئه‌و كه‌سه‌يه، كه به‌لای كه‌سێكه‌وه خۆشه‌ويسته. ئیره‌كردن تا ئه‌و ئاسته‌ی له‌سنوری خۆی ده‌رنه‌چێت شتێكی سروشتییه، به‌ڵام كاتێك گه‌يشته ئاستی داگيركردنی كه‌سايه‌تی و دروستبوونی گومانێكی زۆر و دانانی سانسۆرێكی به‌هێز له‌سه‌ر جوڵه و هه‌ست و سۆز و پهيوهنديهكانی خۆشهويستهكه، ئه‌وكات ئیره و دڵپیسیهكه ده‌بێته نه‌خۆشي و پێوستی به‌چاره‌سه‌ر ده‌بێت. ئه‌و كه‌سه‌ی ئیره و دڵپیسی زۆری هه‌يه هه‌رده‌م له دڵه‌راوكێدا ده‌ژيت،... Read more
هۆنراوەیەک بۆ سلێمانی - December 24, 2020 بیری سلێمانی ناکەی وتنی: میران عەلی هۆنراوەی: ئیسماعیل محەمەد نایەیتەوە؟ سەرێ لە شار نادەیتەوە؟ بیری سلێمانی ناکەی؟ حەز بە پیاسە و گەڕانێکی دەمەو ئێوارانی ناکەی؟ ئەگەر ئەمجارە بێیتەوە ئەمشارە نانــــاسیتەوە سیمای بەجۆری گــۆڕاوە یادگاری هەر تیا نەماوە وەرەوە بۆ سلێمانی بۆ شاری ئەوین و جوانی حەیف چۆڵ بوو لە یارانی نەما خۆشییەکەی جارانی گەرچی جاران شارەکەی شێخ کوچە وکۆڵانی کەمتر بوو بەڵام گیانە سلێمانی هەرجاری جاران خۆشتر بوو لەبیرم دێ سلیمانی کە دارول موڵکی بابان بوو نە مەحکومی عەجەم نە سوخرەکێشی ئالی عوسمان بوو لەبەر قاپی سەرا صەفیان ئەبەست شێخ و مەڵاو زاهید مەتاقی کەعبە بۆ ئەربابی حاجەت گردی سەیوان بوو Read more
Comments
Post a Comment