ڕۆژی جیهانی تەلەفزیۆن و مێژووی دروستبونی لەم ڕاپۆرتەدا

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی ٢١ی تشرینی دووەمی بە ڕۆژی جیهانی تەلەفزیۆن دیاری کردووە، کە ئامێرێکە لە کۆتاییەکانی سەدەی ڕابردوودا دروست کراوە.

 لە ساڵی ١٨٨٤ یەکەم هەوڵدرا بۆ دروستکردنی تەلەفزیۆن لە ئەڵمانیا لەلایەن کەسێکی داهێنەرەوە بە ناوی پۆل نیپکۆ کە هەوڵیدا ئامیرێك دروست بکات وێنە بگوازێتەوە بەڵام نەیتوانی ئامێرەکە پێشبخات، پاش هەشت ساڵ کارڵ فاردیناند هەوڵیدا ئەم ئامێرە بەرەوپێش بەرێت، و ساڵی ١٩٢١ زانای فەڕەنسی ئێدوارد بیلین هەوڵیدا لە ڕێگەی شەپۆلە دەنگییەکانەوە وێنەکان بگوازێتەوە و پاش پێنج ساڵ زانا جۆن لۆگی بێرد یەکەم وێنەی تەلەفزیۆنی گواستەوە.

لە پاش ئەو هەوڵانە ئەم ئامێرە بەرەوپێشچوونێکی خێرای بەخۆیەوە بینی و بوو بە جێگای سەرنجی داهێنەران و حکومەت لەو کاتەدا، لە ساڵی ١٩٢٨ لەسەر دەستی زانایەکی سۆفیەتی بەناوی هوفانس ئدمیان لە لەندەن هەوڵیدا ئەم ئامێرە بەرەوپێش بەرێت و بیکات بە ڕەنگاوڕەنگ بەڵام لەو کاتەدا بۆی نەکرا و تەلەفزیۆنی ڕەش و سپی بەردەوامبوو تا کاتی دروستکردنی تەلەفزیۆنی ڕەنگاوڕەنگ.

داهێنانی تەلەفزیۆن لەگەڵ داهێنانی کامێرادابوو، و یەکەم بەرنامەی تەلەفزیۆنی کە پەخش دەکرا کاتەکەی کاتژمێرێك بوو لە هەفتەیەکدا، دواتر لە ساڵی ١٩٣٤ پەخشی تەلەفزیۆن درێژکرایەوە بۆ پەخشی ڕۆژانە، دواتر لە ساڵی ١٩٦٢ لە پەخشی ناوخۆوە گۆرا بۆ پەخشی مانگی دەستکرد.

شاشەی تەلەفزیۆن بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینی و بە جۆرەها قەبارە گۆڕا، کەناڵە تەلەفزیۆنییەکان زیادیان کرد، لەگەڵ کاتدا قەبارەکەی بچوك بوویەوە و بوو بە شاشەیەکی تەنك بۆ ئەوەی هەموو شوێنێك جێگای ببێتەوە.


.

Comments

Popular posts from this blog

ژیاننامەی هونەرمەندی کۆچکردوو ئازاد خانەقینی

هۆنراوەیەک بۆ سلێمانی